Accessibility links

فەڕەنسا دەڵێت لە ڕۆژانی داهاتوودا بڕیار دەدات سەبارەت بە ئەنجامدانی هێرش لە سوریا


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیار لەسەر ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی لە سوریا دەدرێت دوای ئەوەی گفتوگۆیەکی زیاتر لەگەڵ ئەمەریکا و بەڕیتانیادا دەکرێت لەو بارەیەوە.

ماکرۆن لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " لایەنی سێیەم هێڵە سوورەکانە کە فەڕەنسا دیاریکردوون. ئەم هێڵە سوورانە کە هێزەکانی تر لەسەری ڕێکەوتوون، هیچ پەیوەندییەکی نیە بەو گفتوگۆیانەوە کە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا ئەنجام دەدرێن."

وتیشی " لەو چوارچێوەیەدا بەردەوام دەبین لە گۆڕینەوەی زانیاریی ستراتیژی لەگەڵ هاوبەشەکانماندا بەتایبەتی بەڕیتانیا و ئەمەریکا، هەروەها لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیارەکەمان ڕادەگەیەنین."

ماکرۆن ئاماژەشی بەوەدا کە ئەگەر بڕیار بدات هێرشی سەربازیی لە سوریا ئەنجام بدات ئەوا هاوپەیمانەکانی حکومەتی سوریا ناکاتە ئامانج، بەڵکو دامەزراوە حکومییەکانی سوریا بۆ چەکی کیمیایی دەکاتە ئامانج.

هەروەها سەرۆکایەتی وەزیرانی بەڕیتانیا وتی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا ڕێکەوتووە لەسەر ئەوەی جیهان دەبێت وەڵامی هێرشە کیمیاییەکەی سوریا بداتەوە.

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا لە دوو پەیوەندیی تەلەفونی جیادا بۆ هەر یەک لە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا ڕێکەوتوون لەسەر پێویستی ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەڵامی ئەو هێرشە بدەنەوە لە پێناو باشکردنی یاسای نێودەوڵەتی بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.

XS
SM
MD
LG