Accessibility links

ماکرۆن: ئەگەر بسەلمێنرێت چەکی کیمیایی لە سوریا بەکارهاتووە ئەوا هێرشی سەربازیی ئەنجام دەدەین


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی " ئەگەر چەکی کیمیایی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بەکاربهێنرێت لە سوریا ئەوا فەڕەنسا هێرشی سەربازیی ئەنجام دەدات." بەڵام ڕوونیکردەوە کە تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی نەبینیوە کە بیسەلمێنێت لە سوریا چەکی کیمیایی بەکارهاتووە.

ئیمانوێل ماکرۆن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هێڵی سورم داناوە سەبارەت بە چەکی کیمیایی. ئەمڕۆ هیچ کام لە دەزگاکانمان و هێزە چەکدارەکانمان ئەوەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە کە چەکی کیمیایی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بەکارهاتبێت."

هەینی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤادیمێر پوتندا سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانویڵ ماکرۆن نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەی ئەو بەڵگانەوە کە لەسەر بەکارهێنانی بۆمبی کلۆر هەن و لەمدواییانەدا لەدژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە سوریا بەکارهاتوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG