Accessibility links

ماکرۆن ڕەخنە لە ڕاگەیاندنەکانی ڕوسیا دەگرێت


سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن میوانداری هاوتا ڕوسییەکەی ڤلادیمێر پوتنی کرد بەڵام ئەو گومانانەی پێشوو کە گوایە ڕوسیا کاری کردبێتە سەر هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا دووبارە دەرکەوتنەوە کاتێک ماکرۆن سەرکۆنەی ڕاگەیاندنەکانی ڕوسیای کردوو و پوتنیش ڕەتی کردەوە ڕوسیا دەستی هەبووبێت لە هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسادا.

ماکرۆن میوانداری سەرۆکی ڕوسیای کرد لە کۆشکی مێژوویی فرسای لە دەرەوەی پاریس لە یەکەم چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیادا.

دوای ئەوەی دوو سەرۆکەکە گفتوگۆکانیان ئەنجامدا کە لە کاتی دیاریکراوی خۆی بە کاتژمێرێک زیاتر تێپەڕببوو ماکرۆن وتی راستگۆیانە بیرو ڕامان گۆڕیوەتەوە و ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی پێشکەوتنێکیان هەبێت لەسەر ئەو بابەتانەی کە ناکۆکییان لەسەرە وەکوو سوریا و ئۆکرانیا.

بەڵام لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشییەکەیاندا بیروڕا جیاوازەکان دەرکەوتن لەلایەن ماکرۆنەوە کە وتی ڕاگەیاندنە ڕوسییەکان کە مۆسکۆ پشتیوانیان لێدەکات هەوڵیانداوە کاربکەنە سەر هەڵبژاردنەکانی فەرەنسا.

لەلای خۆشییەوە ڤلادیمێر پوتن وەڵامی لێدوانەکانی ماکرۆنی نەدایەوە بەڵام کاتێک ڕۆژنامەنووسێک ئاماژەی بەوەدا کە مۆسکۆ لەپشت هێرشە ئەلەکترۆنییەکانەوە بووە لەدژی کەمپینەکەی ماکرۆن پوتن بەتوندی ئەوەی ڕەت کردەوە و وتی ئەو قسانە دوورن لە ڕاستییەوە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG