Accessibility links

ماکرۆن: فەڕەنسا و ڕوسیا دەیانەوێت ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بپارێزن


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی فەڕەنسا و ڕوسیا ئارەزوویەکی هاوبەشیان هەیە بۆ پاراستنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان کە لە ساڵی 2015 دا واژۆ کرا.

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە بەیاننامەیەکدا وتی پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا ئەنجامداوە تیایدا تاوتوێی ئەو بابەتەیان کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە ڕابەرانی بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا داوایان لە ئێران کرد بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوون بە تەواوی بەرپرسیارێتیەکانیەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا و خۆی بەدووربگرێت لە هەر توندوتیژییەکی دیکە لە ناوچەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG