Accessibility links

پوتن پێشوازی لە هەوڵەکانی ئەوروپا دەکات بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی ڕوسیا پێشوازی لە هەوڵەکانی ئەوروپا دەکات بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکیەکە، ئەوەش سەرەڕای کشانەوەی ئەمەریکا لەو ڕێکەوتنە و هۆشیاریشیدا لەوەی ئەگەر ئەو ڕێکەوتنە نەپارێزرێت ئەوا دەرەنجامەکانی زۆر خراپ دەبێت.

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، پوتن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەم لێدوانانەیدا، ماکرۆن پێشنیاری ئەوەی بۆ کردووە کە دانوستانەکان لەگەڵ تاراندا فراوانتر ببێت و بەرنامە موشەکییە باڵیستیکیەکەی و ڕۆڵی ئەو وڵاتەش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێتەوە.

ماکرۆن چاوی بە پوتن کەوت لە هەوڵێکدا بۆ بەدەستهێنانی سازش سەبارەت بە سوریا و ئۆکرانیا و ئێران، ئەمەش دوای ئەوەی بە دەست بەتاڵی گەڕایەوە لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمەریکا.

ماکرۆن وتی فەڕەنسا و ڕوسیا ڕێکەوتوون لەسەر دروستکردنی هەماهەنگییەک لەنێوان زلهێزەکانی جیهاندا بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی لە سوریادا و دەبێت سەنگ بخرێتە سەر دەستوورێکی نوێ و ئەنجامدانی هەڵبژاردن کە هەموو سورییەکان بتوانن بەشدار بن.

ماکرۆن وتیشی " پێویستە باس لە بارودۆخی دوای جەنگ بکەین. گرنگ ئەوەیە سوریایەکی جێگیر بنیاد بنێین."

ماکرۆن و پوتن وتیشیان هیواداران ئەمەریکا و کۆریای باکوور بەردەوامبن لە کارکردن بۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکووری کیم جۆنگ ئوندا هەڵوەشاندەوە کە وابڕیار بوو 12 ی مانگی حەوت لە سینگاپوور ئەنجام بدرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG