Accessibility links

ماکرۆن پێی وایە مانگی دووی ساڵی داهاتوو کۆتایی شەڕی داعشە لە سوریادا


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی پێی وایە کردەوە سەربازییەکان دژی ڕێکخراوی داعش لە سوریادا لە مانگی دووی ساڵی داهاتوودا کۆتایی دێت، دوای ئەوەی لە عێراق کۆتایی پێهات.

ماکرۆن وتی " لە نۆی مانگی دوانزەدا سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی کۆتایی جەنگ و سەرکەوتنی بەسەر داعشدا ڕاگەیاند و پێم وایە لە نیوە یاخوود کۆتایی مانگی دوودا لە جەنگی سوریادا سەردەکەوین."

ماکرۆن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فرانس 2 دا وتی فەڕەنسا ئێستا پشتیوانی لە ئەنجامدانی گفتوگۆی ئاشتیانە دەکات کە هەموو لایەنەکانی سوریا بگرێتەوە بە بەشار ئەسەدیشەوە و بەڵێن دەدات فەڕەنسا پێشنیار بکات بۆ چۆنێتی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنەکان.

سەرەڕای ئەوەی فەڕەنسا پشتیوانی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە بەڵام هەوڵی پەیڕەوکردنی بەرنامەیەکی واقعیتر دەدات سەبارەت بە ناکۆکییەکانی سوریا لەو کاتەوەی ماکرۆن دەسەڵاتی گرتۆتە دەست و دەڵێت لابردنی بەشار ئەسەد مەرجێکی پێشوەخت نیە بۆ گفتوگۆکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG