Accessibility links

ماکرۆن ئامادەیە بچێت بۆ ئەمەریکا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی حەوت


کاربەدەستێکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەدا سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ئامادەیە بەرەو ئەمەریکا گەشت بکات بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی ڕابەرانی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت.

لە دوای پەیوەندییەکی تەلەفونی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، کاربەدەستەکەی سەرۆکایەتی فەڕەنسا وتی " سەرۆک ئامادەیە و دەشیەوێت بڕوات بۆ ئەوێ، بەڵام ئەگەر هەلومەرجە تەندروستیەکە ڕێگە بدات."

وابڕیاربوو سەرۆک ترامپ لە کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی لە کامپ دەیڤیدی ویلایەتی ماریلاند لە مانگی شەشدا میوانداری کۆبوونەوەکەی ئەم ساڵی کۆمەڵەی حەوت بکات.

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا کۆبوونەوەکە بەهۆی پەتای کۆرۆنای نوێیەوە هەڵوەشایەوە، سەرۆک ترامپ وتی لە واشنتن یاخود لە کامپ دەیڤد میوانداری کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی حەوت دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG