Accessibility links

ماکرۆن داوا لە ئێران دەکات خۆی بەدووربگرێت لە زیادکردنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن داوای لە ئێران کرد خۆی بەدووربگرێت لە گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێک کە ببێتەهۆی زیادبوونی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەمەش دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا لە بەغداد.

دوای پەیوەندییە تەلەفونیەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانیدا، ماکرۆن داوای لە تاران کرد بەزووترین کات بگەڕێتەوە بۆپابەندبوون بە تەواوی بەرپرسیارێتیەکانیەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG