Accessibility links

ماکرۆن: بەبێ فەڕەنسا ئێستا لوبنان لە جەنگدا دەبوو


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیری لوبنان سەعد حەریری

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن خۆی بەرز نرخاند لە چارەسەری قەیرانە سیاسییەکەی ساڵی ڕابردووی لوبناندا و بۆ یەکەمین جار ڕایگەیاند سعودیە بۆ چەند هەفتەیەک سەرۆک وەزیری لوبنان سەعد حەریری دەستگیرکردبوو.

لە مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوودا لوبنان ڕووبەڕووی قەیرانێک بۆوە دوای ئەوەی حەریری دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند لە کاتێکدا کە لە سعودیە بوو. ئەو کاتە حەریری وتی لەوە دەترسێت کە بکوژرێت و ڕەخنەی لە ئێران و حیزبوڵا گرت.

لەو کاتەدا بەرپرسانی لوبنانی سعودیەیان تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی دەستگیرکردنی حەریری. دوای دەستوەردانی نێودەوڵەتی، بە ماکرۆنیشەوە، حەریری توانی سعودیە بەجێ بهێڵێت و لە کۆتاییدا لە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەکەی پاشگەز ببێتەوە.

ماکرۆن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی بی ئێف ئێمدا وتی " ئەگەر ئەو کاتە فەڕەنسا هیچی نەکردایە ئەوا ئێستا لوبنان لەم کاتەدا کە ئێمە قسە دەکەین لە جەنگدا دەبوو".

ماکرۆن وتیشی سەردانە چاوەڕوان نەکراوەکەی بۆ سعودیە و باوەڕهێنان بە میری سعودیە ئەمیر محەمەد بن سەلمان و دواتر بانگهێشت کردنی حەریری بۆ فەڕەنسا، هۆکار بوون بۆ کۆتایی هێنان بەو قەیرانە.

ماکرۆن وتی " دەستبەسەراگرتنی سەرۆک وەزیرت بیر دەهێنمەوە لە سعودیە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک." ئەمەش لە لێدوانێکدا کە لەوانەیە ڕیاز و حەریریش توڕە بکات چونکە حەریری ڕەتی کردبۆوە کە دەستبەسەر کرابێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG