Accessibility links

ماکرۆن هەریەک لە وەزیرانی دارایی و دەرەوەی فەڕەنسای لە پۆستەکانیان هێشتەوە


لەمیانەی ئەو چاکسازییانەی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن دەستی پێکردووە لە ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەدا، هەریەک لە وەزیری دەرەوە و وەزیری دارایی وڵاتەکەی لە پۆستەکانی خۆیان هێشتەوە.

کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا وتی وەزیری دارایی وڵاتەکە برونۆ لۆمیر لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە تاوەکو بەردەوام بێت لە پلانەکانی وڵاتەکە بۆ بوژاندنەوەی ئابووری وڵاتەکە لە دوای پەتای کۆرۆناوە. هەروەها وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە ژان ئیڤ لۆدغیانیش لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.

هەروەها ئیلیزاپێث بێرنی وەزیری پێشووی وزە و ژینگە دەبێتە وەزیری نوێی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی فەڕەنسا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG