Accessibility links

ماکرۆن: ئامادەین بۆ هەموو بژاردەکان سەبارەت بە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرن وتی لە حاڵەتێکدا ئەگەر پەرلەمانی بەڕیتانیا ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ڕەت بکاتەوە ئەوا پێویستە لەسەر لەندەن پێشنیاری نوێ پێشکەش بکات.

ماکرۆن وتی " ناتوانم هیچ پێشبینییەک بدەم لەسەر دەنگدانەکەی پەرلەمانی بەڕیتانیا لەسەر ڕێکەوتنەکە. لەم حاڵەتەدا شتەکە زۆر ڕوونە و دەبێت بەڕیتانیا پێشنیاری نوێ پێشکەش بکات. بەڵام پێویستە لەسەرمان ئامادە بین بۆ هەموو بژاردەکان و ئەوەشمان کردووە."

سەرۆکی فەڕەنسا لەمیانەی کۆبوونەوەکەی ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا بۆ بڕیاردان لەسەر ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ئەم لێدوانانەیدا.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی بەڕیتانیا کرد پشتیوانی لە ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا بکەن لە یەکێتی ئەوروپا و وتی ئەوە نەک تەنها باشترین ڕێکەوتنە کە دەستی کەوتبێت بەڵکو تەنها ڕێکەوتن بووە لەسەر مێزی گفتوگۆ.

مەی لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ئێستا هەوڵدەدات ئەندامانی پەرلەمانی بەڕیتانیا ڕازی بکات تاوەکو پشتیوانی لە ڕێکەوتنەکە بکەن و جەختی لەوە کردەوە ڕەت کردنەوەی ئەم ڕێکەوتنە نادیاریی زیاتر بۆ بەڕیتانیا دەهێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG