Accessibility links

ماکرۆن: فەڕەنسا خوێندنگاکان دادەخات بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە وتارێکدا وتی لە هەفتەی داهاتووەوە هەموو دایەنگا و خوێندگا و زانکۆکان دادەخرێن، ئەمەش بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا.

ماکرۆن داوای لە خاوەن کارەکانیش کرد ڕێگە بدەن کارمەندەکانیان بچنەوە ماڵەوە و وتیشی خەڵکانی بەتەمەن و ئەو کەسانەی نەخۆشیان هەیە پێویستە لە ماڵەوە بمێننەوە.

ماکرۆن وتی " بەڵام هەڵبژاردنەکانی شارەوانی دەبێت لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا و لەم کۆتایی هەفتەیەدا بەڕێوەبچێت."

ئەوەشی خستەڕوو حکومەت موچەی ئەو کەسانە دەدات کە ناچار بوون کارەکانیان ڕابگرن، هەروەها خاوەن کارەکانیش پێویست ناکات باجی مانگی 3 بدەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG