Accessibility links

سەرۆکی فەڕەنسا داوا لە چین و ڕوسیا دەکات پشتیوانی لە سزاکانی سەر کۆریای باکوور بکەن


سەرۆکی فەڕەنسا داوای لە چین و ڕوسیا کرد کە دوو ئەندامی هەمیشەیین لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا سزاکانی سەر کۆریای باکوور زیاد بکەن دوای ئەوەی کۆریای باکوور تاقیکردنەوەیەکی دیکەی موشەکی باڵیستیکی ئەنجامدا.

ماکرۆن بە کەناڵی فرانس24 ی وت " جارێکی دیکە بەتوندی سەرکۆنەی هاویشتنی موشەکەکەی کۆریای باکوور دەکەم و ئێستا دەبێت سزاکان زیاد بکەین."

لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئەبیدجان لە کواتیڤوار، ماکرۆن وتی " بەدیاریکراوی داوا لە چین و ڕوسیا دەکەم قورسترین و چالاکترین سزا بسەپێنن بەسەر کۆریای باکووردا."

لە کاردانەوەیەکی تری نێودەوڵەتیدا سەبارەت بە تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکوور، بەڕیتانیا بانگهێشتی نوێنەری کۆریای باکووری کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکە.

وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا وتی نوێنەری کۆریای باکووری بانگهێشت کردووە بۆ سەرکۆنەکردنی تاقیکردنەوە موشەکییە باڵیستیکیەکەی پیۆنگیانگ، وەزیری بەڕیتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و زەریای هێمن مارک فیڵد لە بەیاننامەیەکدا وتی " بانگهێشتی نوێنەری کۆریای باکوورم کردووە بۆ وەزارەتی دەرەوە بۆ ئەوەی بۆی ڕوون بکەمەوە کە ئێمە سەرکۆنەی ئەم تاقیکردنەوە موشەکییە باڵیستیکیە دەکەین."

وتیشی " کۆریای باکوور دەڵێت دەیانەوێت ئاسایش و سەقامگیری بۆ گەلەکەیان بهێنن. بەڵام کارەکانیان تەنها دەبێتە هۆی نائاسایشی و قووڵبوونەوەی گۆشەگیرییە نێودەوڵەتییەکەیان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG