سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی حەوت ئەندامەکەی یەکێتی ئەوروپادا سەبارەت بە ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست هەوڵ دەدرێت هەڵوێستێکی هاوبەش بەرامبەر تورکیا بدۆزرێتەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە گرژی تێکەوتووە، لەوانەش دەرهێنانی نەوت و گاز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لەوێ ناکۆکی هەیە لەنێوان ئەنقەرە لەلایەک و قوبرس و یۆنان لەلایەکی دیکەوە.
ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆرسیکا وتی فەڕەنسا و ئەڵمانیا بە هەماهەنگی کاردەکەن تاوەکو پشتیوانی خۆمان بۆ یۆنان دەرببڕین، ئەمەش دوای کەوتنەوەی ئاگرێک لە کامپێکی پەنابەران لە یۆنان و بەهۆیەوە هەزاران پەنابەر ئاوارە بوون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز