Accessibility links

سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی سینات هۆشیاری دەدات بە سەرۆک ترامپ


سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا ماک ثۆرنبێری

سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا هۆشیاریدا وتی سەرۆک ترامپ نابێت لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کە لە ساڵی 2015 دا واژۆ کراوە بکشێتەوە.

جێی ئاماژەیە وابڕیارە 12 ی مانگی پێنج سەرۆک ترامپ بڕیار لەسەر مانەوە یاخوود کشانەوە لەسەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران بدات.

ئەندامی کۆنگرێس ماک ثۆرنبێری بە کەناڵی فۆکس نیوزی وت سەرۆک ترامپ هەڵە دەبێت ئەگەر لە ڕێکەوتنەکە بکشێتەوە. وتیشی " دەبێت دژایەتی کشانەوە بکەین."

وەکو سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا، ماک ثۆرنبێری بە دەنگێکی سەرەکی کۆمارییەکان هەژمار دەکرێت لە بارەی بابەتەکانی ئاسایشی نیشتیمانییەوە. ثۆرنبێڕی وتی سەرەڕای ئەوەی کاتی خۆی دژایەتی واژۆکردنی ئەو ڕێکەوتنەی کردووە کە بەڕێوبەرایەتییەکەی پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا لە ساڵی 2015 دا واژۆیان کرد، بەڵام ئێستا هاتنە دەرەوە لەو ڕێکەوتنە دەسەڵاتەکانی واشنتن کەم دەکاتەوە سەبارەت بە هەستانەوەی ئێران.

وتیشی " پێم وایە ڕێکەوتنەکە خراپە، بەڵام پرسیارە گرنگەکە ئەمەیە، باشە، دوای کشانەوەی ئەمەریکا چی ڕوودەدات. ئایا ئێران ئەو پشکنەرانە دەردەکات؟ کە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی چیتر نەتوانین ئەو شوێنانە ببینین."

ثۆرنبێری وتی سەرۆک ترامپ دەبێت لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەکاندا کاربکات بۆ چاککردنی هەڵە و کەم و کورتیەکانی ڕێکەوتنەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG