Accessibility links

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە بنغازی لە لیبیا دۆزرایەوە و بەلایەنی کەمەوە 36 لاشەی تێدابوو.

قوربانییەکان وادیاربوون کە کوژرابێتن، بەڵام ڕوون نیە کێن. یەکێک لە ڕۆژنامەنووسەکان دەڵێت هەندێک لە لاشەکان جلوبەرگی کاریان لەبەردابووە و هەندێکی تریان جلوبەرگی وەرزشیان لەبەردابووە.

سەرۆکی ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لیبیا غەسان سەلامی لە بەیاننامەیەکدا وتی " سەرسام بووە بەم تاوانە قێزەونە" و داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی کرد و هەروەها داوای کرد هەوڵبدرێت لەم کارە قێزەونانە دووبارە نەبنەوە.

هەردوو حکومەتە ڕکابەرەکەی لیبیا، حکومەتی تەڕابلس کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە ناسراوە و ئەو حکومەتەی دیکە کە لەلایەن خەلیفە حەفتارەوە بەڕێوەدەبرێت هەردوولایان سەرکۆنەی ئەم کوشتارییەیان کردوو بەڵێنیاندا لێکۆڵینەوە بکەن.

چەکدارەکانی حەفتار گومانی ئەوەیان لێدەکرێت لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا کوشتارییەکی زۆریان ئەنجام دابێت.

جێی ئاماژەیە لەو کاتەوەی موعەمەر قەزافی لەسەر کارەکەی لابرا و لە ساڵی 2011 دا کوژرا، بارودۆخی لیبیا پشێوی و ناکۆکیی سیاسیی تێکەوتووە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG