Accessibility links

حەفتەر سنووری لیبیا لەگەڵ جەزائیر دادەخات


خەلیفە حەفتەر
خەلیفە حەفتەر

هێزەکانی سەر بە سەرکردەی سەربازی ڕۆژهەڵاتی لیبیا خەلیفە حەفتەر سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ جەزائیر داخست، ئەمەش دوای ئەوەی ڕایگەیاند هێزەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان لە سنووری باشووری وڵاتەکە جێگیرکراون.

هەفتەی ڕابردوو هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا ( سوپای نیشتیمانی لیبیا ) بە ڕابەرایەتی خەلیفە حەفتەر ڕایگەیاند هێزێکی ڕەوانەی شاری سەبهای باشووری لیبیا کردووە و ڕۆژی شەممە وتی هێزەکانی بەرەو خاڵی سنووری باشووری نێوان وڵاتەکە و جەزائیر جوڵاندووە.

بەڕێوبەرایەتی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا وتی " هێزە چەکدارەکان سنووری لیبیایان لەگەڵ جەزائیر داخستووە و بە ناوچەیەکی سەربازی ناودێری دەکات و ڕێگە بە هاتووچۆ نادات تیایدا."

جێی ئاماژەیە ساڵی ڕابردوو هەڵمەتە سەربازییەکەی خەلیفە حەفتەر کە ماوەی 14 مانگی خایاند بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەڕابلسی پایتەختی لیبیا شکستی هێنا، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی لیبیا پێکهات کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتیوانی لێدەکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG