Accessibility links

پۆلیسی بەڕیتانیا بەدووری دەزانێت تەقینەوەکەی لەندەن پەیوەندیی بە تیرۆرەوە هەبێت


پۆلیسی بەڕیتانیا ڕایگەیاند ژمارەیەکی کەم لە خەڵک چارەسەری بزیشکیان وەرگرتووە دوای ڕوودانی تەقینەوەیەک لە وێستگەی ساوثجێتی میترۆ لە باکووری لەندەن و بە تەقینەوەیەکی سادە ناودێری کرد.

پۆلیس وتی هیچ ئاماژەیەک نیە لەسەر ئەوەی تەقینەوەکە پەیوەندیی بە تیرۆرەوە هەبووبێت.

لە ماوەی ڕابردوودا پۆلیس وەڵامی ڕاپۆرتی تەقینەوەیەکیان داوەتەوە لە وێستگەی ساوثجێت و ئاماژەیان بەوەدا کە وێستگەکەیان داخستووە و ئامۆژگاری خەڵکەکەیان کردووە خۆیان بەدووربگرن لە ناوچەکە.

پۆلیسی گواستنەوەی بەڕیتانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی " لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بەڵام لە ئێستادا پێمان وانیە ئەم ڕووداوە پەیوەندی بە تیرۆرەوە هەبووبێت. ژمارەیەکی کەم هاوڵاتی چارەسەریان وەرگرتووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG