به پێی ڕاگه‌یێندراوی پۆلیسی له‌نده‌ن، پیاوێکی ته‌مه‌ن 18 ساڵه به گۆمانی پێوه‌ندی به ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی له وێستگه‌یێکی مێترۆی له‌نده‌ن له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه. ئه‌م پیاوه له شاری "دوور" له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی بریتانیا، که یه‌ک له به‌نده‌ره‌کانی سه‌رەکی پێوه‌ندی نێوان بریتانیا و فه‌رانسه‌یه، ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.
نیل باسۆ، یه‌ک له به‌رپرسانی باڵای پۆلیسی له‌نده‌ن ده‌ڵێت ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ئه‌م که‌سه ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌یه به‌ڵام ڕه‌وشی تایبه‌تی ڕاگه‌یه‌ندراو هه‌ر له ئاستی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه و ناگۆڕدرێت.
باسۆ گوتی: "به هۆی هه‌ندێک هۆکاری ئاسایشیه‌وه که پێوه‌ندی به لێکۆلینهوهکانهوه هه‌یه پۆلیس ئاماده نیه زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌ئه‌م که‌سه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه بداته ده‌ست. به‌ڵام ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر کردنه ده‌بێته هۆی چالاکی زیاتری پۆلیس سه‌باره‌ت به‌ئه‌م بابه‌ته."
جێگای ئاماژه‌یه ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م بۆمبه ده‌ستکرده که داعش به‌رپرسیاریه‌ته‌که‌ی وەئهستۆ گرتوه بوه‌ته هۆی بریندار کردنی 29 که‌س. پسپۆڕانی ئاسایشی ده‌ڵێن ئه‌م بۆمبه به ته‌واوی نه‌ته‌قاوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر به ته‌واوی تهقیبایهوه هه‌موو که‌سانی نزیکی بۆمبه‌که دهکۆژران یان که‌م ئه‌ندام ده‌بوون.
وه‌ک ده‌گۆترێت، پۆلیس ده‌ستی به فیلمی یه‌ک له کامێراکانی چاودێری کردن گه‌یشتووه که گۆمانلێکراوی سه‌ره‌کی ته‌قینه‌وه‌که نیشان ده‌دات.
پۆلیسی بریتانیا، ژماره‌ی پۆلیسه‌کانی له شوێنه گشتیه‌کاندا زیاتر کردوه و له هه‌ندێک ناوه‌ندی تایبه‌تی حکوومه‌تیش سه‌رباز جێگر کراوه.