پولیسی له‌نده‌ن ئه‌گه‌ری هۆکاری تێرۆریستی له ڕووداوی ئوتوموبیل وه‌لاناوه که ژماره‌یه‌ک له پیاده‌ڕۆی شه‌قامی شار له نزیک موزه‌ی مێژووی سروشتی برینداربوون.
پۆلیسی له‌نده‌ن ڕایگه‌یاند له ڕووداوێکی هاتووچۆدا 11 که‌س برینداربوون کاتێک ئۆتۆمبیلێک خۆی کردوه به نێو خه‌ڵک.
لێدوانه‌کانی پۆلیس دوا نیوه‌ڕۆی شه‌مه دوای 4 کاتژمێر له‌ڕۆوداوه‌که دێت، له‌ناوچه‌یه‌کی هاتووچۆی قه‌ره‌باڵغ. پیاوێک ده‌ستگیر کراوه و تا ئێستا هیچ تومه‌تێکی ئاراسته نه‌کراوه.
لای خۆیه‌وه خزمه‌تگوزاری ئه‌مبولانسی له‌نده‌ن ڕایگه‌یاند 9 که‌س دوای ڕووداوه‌که گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
به‌هۆی کاره تیرۆرستیه‌کانه‌وه بریتانیا ئاگاهی له ئاستێکی به‌رزدا داناوه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ چه‌ندین هێرش ڕوویدا. به‌ریتانیا بۆ ئه‌م ڕوداوه‌ش کا‌ردانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی هه‌بووه و پۆلیس و تیمه‌کانی دژ به‌کرده‌وه تیرۆرستیه‌کان گه‌یشتوونه‌ته جێگاکه.