Accessibility links

وەزیری بەرگری داهاتووی ئەمەریکا بەڵێنی ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی دەدات لەناو سوپادا


لوەید ئۆستن

وەزیری داهاتووی بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن بەڵێنیدا ڕووبەڕووی توندڕەوی ببێتەوە لەنێو سوپای ئەمەریکادا، ئەمەش دوای ئەوەی کۆمەڵێک سەرباز بە جلوبەرگی مەدەنییەوە بەشدارییان کرد لە هەڵکوتانەسەر بینای کۆنگرێسدا.

ئۆستنی تەمەن 76 ساڵ یەکەمین ئەمەریکی بە ڕەچەڵەک ئەفریقیە پۆستی وەزیری بەرگری ئەمەریکا بگرێتەدەست و وتی " ئەو چالاکیانەی لەمدواییانەدا لە نێو سوپاکەماندا بینیمان ڕەگەزپەرستی و توندڕەویی بوو و بە بۆچونی من ئەوە جێی قبوڵکردن نیە."

ئۆستن لەبەردەم لیژنەی هێزە چەکدارەکاندا لە ئەنجومەنی سینات وتی " ئەوەی لە توانامدا بێت دەیکەم بۆ نەهێشتنی ڕەگەزپەرستی و توندوتیژی لەنێو سوپاکەماندا."

وتیشی " ئەرکی وەزارەتی بەرگری پاراستنی ئەمەریکیەکانە لە دوژمنانمان بەڵام ناتوانین ئەو کارە بکەین ئەگەر هەندێک لەو دوژمنانە لەنێوماندا خۆیان شاردبێتەوە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG