به‌رپرسێکی باڵای ئاسایش له که‌رکوک ده‌ڵێت حکومه‌تی عێراق هێز و چه‌کێکی زۆری ڕه‌وانه‌ی پارێزگای که‌رکوک کردووه، له کاتێکدا که په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردستان گرژی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
لیوا هه‌ڵۆ نه‌جات به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاسایشی که‌رکوک، سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان، ده‌ڵێت ئه‌و هێز و چه‌کانه‌ی ڕه‌وانه‌ی که‌رکوک کراون له ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌ن و 20 تانک و 17 تۆپهاوێژی دوور له‌خۆوه ده‌گرن.
لیوا هه‌ڵۆ ده‌ڵێت به پێی زانیارییه‌کان له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا که‌تیبه‌یه‌کی کاتیۆشا ڕه‌وانه‌ی که‌رکوک ده‌کرێت.
ناوبراو له‌و بڕوایه‌دایه که حکومه‌تی فیدرالی عێراق هه‌وڵده‌دات به ناردنی هێز شاری که‌رکوک و ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی ئه‌و شاره کۆنترۆل بکات.
لیوا هه‌ڵۆ نه‌جات هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که جه‌ماوه‌ری شاری که‌رکوک ناردنی هێز بۆ که‌رکوک ئیدانه ده‌که‌ن.