Accessibility links

هەڵبژاردنی نوێنەرێکی پارتی کاری بەڕیتانیا بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی وڵاتەکە


ئەندامانی پەرلەمانی بەڕیتانیا لیندسی هۆیڵی نوێنەری پارتی کارییان هەڵبژارد وەکو سەرۆکی نوێی پەرلەمانی بەڕیتانیا تاوەکو شوێن سەرۆکی پێشووی پەرلەمان جۆن بێرکۆ بگرێتەوە کە بۆ ماوەی 10 ساڵ لەو پۆستەدا خزمەتی کرد.

هۆیڵ سەرەکیترین کاندید بوو لە کۆی 540 دەنگ 325 نوێنەر ڕەزامەندی خۆیان دەربڕی تاوەکو ببێتە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی بەڕیتانیا.

سەرۆکی نوێی پەرلەمانی بەڕیتانیا لیندسی هۆیڵ لەبەردەم ئەرکێکی قورسدایە و دەبێت ڕابەرایەتی گفتوگۆکانی ناو پەرلەمان بکات سەبارەت بە گرنگترین بابەت کە ئەویش جیابوونەوەی بەڕیتانیایە لە یەکێتی ئەوروپا.

هۆیڵ لە ساڵی 2010 ەوە جێگری سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی بەڕیتانیا جۆن بێرکۆ بووە و ماوەی 20 ساڵیشە نوێنەری پارتی کاری بەڕیتانیایە.

سەبارەت بە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا وتی " نامەوێت یەکتری پێشێل بکەین و دەمەوێت بەزووترین کات ئەم کارە کۆتایی پێبێت و دووبارە هێمنی بگەڕێتەوە بۆ ناو پەرلەمان."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG