Accessibility links

گوتیرێش داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ چاودێریکردنی ئاگربەست لە لیبیا


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش پێشنیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی نێودەوڵەتی کرد بۆ چاودێریکردن و پشتیوانیکردنی ئاگربەستەکەی لیبیا، ئەمەش لەنێوەندی هیواکاندا بۆ هاتنە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لەو وڵاتەدا کە ماوەی 10 ساڵە لە شەڕی بەردەوامدایە.

لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی وڵاتانی ئەندامی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا کردووە، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات لیژنەیەکی چاودێریکەر پێکبهێندرێت و لیژنەکەش لە هاوڵاتیانی مەدەنی و خانەنشینکراوانی سەربازی پێکبهێندرێت.

گۆتیرێش لە نامەکەیدا دەڵێت " داوا لە هەموو لایەنە ناوخۆی و هەرێمی و نێودەوڵەتیە پەیوەندییدارەکان دەکەم ڕێز لە بەندەکانی ڕێکەوتنی ئاگربەست بگرن و بەبێ دواکەوتن جێبەجێی بکەن."

وتیشی " داوا لە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنەکە و ڕێکخراوە هەرێمییەکان دەکەم پشتیوانی لە جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە بکەن و خەڵکانێک دابنێن لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا چاودێری ئاگربەستەکە بکەن."

لە ڕێکەوتنەکەدا هاتووە دەبێت شەڕ بوەستێنرێت و هەموو هێزە بیانییەکان لە ماوەی چەند مانگێکدا لیبیا جێبهێڵن.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG