Accessibility links

تورکیا: ئەگەر ئێستا ئاگربەست لە لیبیا ڕابگەیەندرێت لە قازانجی حکومەتی ویفاق نابێت


وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت حکومەتی هاوبەندی نیشتمانی لە لیبیا کە بە حکومەتی ویفاق ناسراوە، سوود وەرناگرێت ئەگەر ئاگربەستێک ڕابگەیەندرێت بە درێژایی هێڵەکانی ئێستای پـێشەوەی شەڕەکە.

لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی دەوڵەتی تورکیا TRT خەبەر ، مەولود چاوش ئۆغڵو ئەمڕۆ دووشەممە گوتی؛ پێویستە بنکەی ئاسمانی لە شاری سرت و جوفرە رادەستی حکومەتی هاوبەندی نیشیشتمانی بکرێت بەر لەوەی بە ئاگربەستێک رازیبێت.

چاوش ئۆغڵو گوتیشی تورکیا دەستدەکات بە هەڵمەتی گەڕان بە دوای نەوت و گازی سروشتی لەو بەشەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کە ساڵی ڕابردوو وڵاتەکەی و حکومەتی ویفاق بە سەرۆکایەتی فایز ئەلسەراجلەسەری ڕێکەوتن و لە مانگی یازدەی 2019 ڕێکەوتنەکەیان واژوکرد. باسی لەوەش کرد ئامادەن لەگەڵ کۆمپانیای لایەنێکی سێـیەم وەک ئیتالیا، بەریتانیا، ئەمەریکا ، ڕووسیا بە هاوبەشی ئەو کارە بکەن.

سەرچاوە: رۆیتەرز.

XS
SM
MD
LG