Accessibility links

تاس: حەفتەر بەبێ ئەوەی ڕێکەوتنی ئاگربەست واژۆ بکات مۆسکۆی بەجێهێشتووە


دەزگای هەواڵی تاسی ڕوسی لە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیاوە بڵاویکردەوە سەرکردەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا (سوپای نیشتیمانی لیبیا) خەلیفە حەفتەر مۆسکۆی بەجێهێشتووە بەبێ ئەوەی ڕێکەوتنی ئاگربەست واژۆ بکات، ئەمەش لەمیانەی دانوستانەکانی لیبیادا لە ڕوسیا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەدابوو حەفتەر داوای کردووە تاوەکو بەیانی ڕۆژی سێشەممەی پێبدرێت تاوەکو بڕیارێک سەبارەت بە ڕێکەوتنەکە بدات، ئەمەش دوای ئەنجامدانی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی لیبیا فائیز سەڕاجدا.

واژۆنەکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەست لەلایەن حەفتەرەوە لەمیانەی دانوستانەکانی لیبیادا کە ڕوسیا و تورکی نێوەندگیرییان تیادا کردووە دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونی هەوڵە سیاسییەکان بۆ خستنەوی ئاشتی لە لیبیا.

ڕۆژی شەممە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی بەنیازە میوانداری کۆبوونەوەیەک بکات تایبەت بە لیبیا و بە ئامادەبوونی ڕابەرانی تورکیا و ڕوسیا و ئیتاڵیا.

وەزیری دەرەوی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ وتی سەڕاج کە هێزەکانی بەرپەرچی هێرشەکانی سوپای نیشتیمانی لیبیایان داوەتەوە، دوای دانوستانەکان کە هەشت کاتژمێری خایاندووە ڕێکەوتنی ئاگربەستی واژۆکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG