لێدوانه‌کانی سه‌رۆک ئۆباما له کۆتایی رۆژدا هات که تیایدا ئه‌مه‌ریکا ڕاوێژی خۆی له‌گه‌ڵ حکومه‌تانی تر چڕترکرد بۆ ئه‌وه‌ی گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر حکومه‌تی لیبی تا کۆتایی به توند و تیژی له دژی خوپیشانده‌ران بهێنێت، و هه‌وڵیدا مسۆگه‌ری بکات ئه‌و ئه‌مه‌ریکیانه‌ی له هه‌وڵدان لیبیا جێبهێڵن ده‌توانن ئه‌م کاره به سه‌لامه‌تی بکه‌ن.
بێ ئه‌وه‌ی به ناو ئاماژه به ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافی بکات، به‌ڕێز ئۆباما گوتی حکومه‌تی لیبی به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به‌و توندوتیژیانه‌ی له دژی خوپشاندانه‌کانی به ئاشتی سـازده‌کرێن.
ئۆباما ده‌ڵێت : "خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا سه‌ره‌خۆشی قووڵی خۆیان بۆ ئه‌و بنه‌ماڵانه و ئازیزانیان ده‌نێرێت که کوژرا و بریندار بوونه. ئازار چێشتن و خوێنڕێژی جێگای بێزاریـیه و بۆ په‌سند کردن نابێت. و هه‌ڕه‌شه و ده‌ستوه‌ردانیش بۆ ده‌ستدرێژکردن له خوپیشانده‌ران و زیاتر سزادانی خه‌ڵکی لیبیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه."
به‌ڕێز ئۆباما گوتی حکومه‌تی لیبی به‌رپرسایه‌تی بۆ خۆ دورگرتن له توندوتیژی هه‌یه و ڕیگاش به یارمه‌تیه‌کانی مرۆڤایه‌تی بدات به که‌سانی جێگای نیاز بدرێت و ڕێز له مافه‌کانی خه‌ڵک بگرێت. به‌ڕێزیان گوتی " هه‌روه‌ها حکومه‌تی لیبی له‌به‌ر به‌جێ نه‌گه‌یاندنی ئه‌و به‌رپرساریه‌تیانه سزا ده‌درێت و ڕووبه‌ڕووی سه‌رئه‌نجامی پێشێلکردنه‌کانی به‌رده‌وامی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌بێته‌وه."
له ته‌نیشتی سه‌رۆک، خاتوو هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو، که پێشتر له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دوا. سه‌رۆک ڕایگه‌یاند کلنتن هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی باسی ئاڵۆزی نیو هه‌رێمه‌که بکات.
سه‌رۆک ڕاشیگه‌یاند که یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌روه بو کاره‌کانی سیاسی ویلیا‌م بورنس وه‌ک به‌شێک له ڕاوێژی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ردانی چه‌ندین شوێن له هه‌رێمه‌که و له ئوروپادا ده‌کات.
پێشتر، وته‌بێژی کۆشکی سپی جه‌ی کارنی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی په‌یامنێرانی داوه که سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی نێو لیبی له‌سه‌ر رێبازی ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریکا و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوه‌کانی واشنتن بوو.
کارنی: " هه‌ره کرداری کاریگه‌ر لێره له هه‌وڵی یه‌کگرتووانه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی نێو نه‌ته‌وه‌یـیه‌وه ده‌بێت. هیوادارین ئه‌و هه‌نگاوه کاریگه‌ری به‌رچاوی له‌سه‌ر ڕه‌فتاری حکومه‌تی لیبی دابنێت."
کارنی گوتی ئه‌مه‌ریکا " کرداره‌کانی چه‌ند لایه‌نه و دوولایه‌نه له به‌رچاو ده‌گریت، " به‌ڵام ئه‌و نه‌ی هه‌ویست باسی ئه‌و بژاره گوتراوانه بکات که هه‌رێمێکی دژه فڕین به‌سه‌ر لیبا دا دابمه‌زرێت یان ئه‌گه‌ری تێکه‌ڵاوی ناتۆ ببێت.
له لێدوانه‌کانی رۆژی سێشه‌مه‌ی ، سه‌رۆک ئوباما دووپاتی کرده‌وه که نائارامی له هه‌رێمه‌که وای کردووه گۆڕان به سه‌ر خوازیاری خه‌ڵکدا بهێنیت.
ئوباما: "ڕێگام بده‌ن با به ڕوونی بدوێم. گۆڕانه‌که‌ی له سه‌رانسه‌ری هه‌رێم له ئارادایه له لایه‌ن خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌م گۆڕانه نیشانه‌ی کاری ئه‌مه‌ریکا یان هیچ هێزیکی بیانی نیـیه. ئه گۆڕانه نیشانه‌ی خواسته‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه له هه‌وڵی ژیانی باشتردان."
ئه‌گه‌ر چی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیکه‌ی چاو له گه‌لێک لایه‌نان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به قه‌یرانه‌کان له لیبا ده‌کات. سه‌روک ئوباما کوتی ئه‌مریکا د‌رێژه به هێنانه‌گۆڕێ ڕووداوه‌کانی شوێنی تر ده‌کات وه‌ک چه‌ند کاریگه‌رانه پشیتوانی له گوازتنه‌وه‌ی به ئاشتی بو دیموکراسی هه‌م له تونس و هه‌م له میسر بکریت.