Accessibility links

هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا دەڵێت ڕابەرێکی ڕێکخراوی داعشیان کوشتووە


وتەبێژی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا ئەحمەد مسماری

هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا ( سوپای نیشتیمانی لیبیا ) بە ڕابەرایەتی خەلیفە حەفتەر ڕایگەیاند لەمیانەی هێرشێکدا بۆ سەر شاری سەبهای باشوور ڕابەرێکی ڕێکخراوی داعشیان کوشتووە.

وتەبێژی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا ئەحمەد مسماری وتی ئەبو مەعاز عێراقی لەنێو ئەو نۆ چەکدارەدا بووە کە لەمیانەی هێرشەکەدا کوژراون، بەڵام دواتر ناسنامەکەی پشتڕاستکراوەتەوە.

چەکدارانی ڕێکخراوی داعش هەوڵیانداوە ڕەوشی ئاڵۆزی لیبیا بقۆزنەوە و لە دەستپێکی ساڵی 2015 دا دەستیان گرت بەسەر شاری سەرتی ناوەڕاستی لیبیادا، هەروەها شوێنی خۆشیان لە بیابانەکانی باشووری وڵاتەکە خۆشکرد و شانە و لقی چالاکیشیان لە ناو شارە گەورەکاندا دروست کرد.

لەگەڵ ئەمانەشدا لە ساڵی 2016 دا لە شاری سەرت دەرکران و هێرشەکانی ڕێکخراوەکە کەم بۆوە، لە ساڵی 2018 دا هێرشیان کردە سەر دامەزراوەی نیشتیمانی نەوت و لە ساڵی 2019 دا هێرشێکی دیکەیان کردە سەر وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە.

مسماری وتی ئەبو مەعاز عێراقی کە بە ئەبوعەبدوڵا عێراقیش ناسراوە لە ساڵی 2014 دا هاتۆتە لیبیا و لە ساڵی 2015 دا بۆتە سەرکردەی ڕێکخراوەکە لە وڵاتەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG