Accessibility links

هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا دەڵێن 16 سەربازی تورکیایان لە شەڕ و پێکدادانەکاندا کوشتووە


سەرکردەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا خەلیفە حەفتەر

هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا ( سوپای نیشتیمانی لیبیا ) بە ڕابەرایەتی خەلیفە حەفتەر ڕایگەیاند لەم هەفتانەی ڕابردوودا 16 سەربازی تورکیایان کوشتووە، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی تورکیا دانی بەوەدانا ژمارەیەک لە سەربازەکانی لە لیبیا کوژراون.

وتەبێژی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا خالید مەحجوب وتی تورکەکان لە نێوەندی شەڕ و پێکدادانەکان لە بەندەری میسڕاتا لە شارۆچکەی فەلاح لە باشووری تەڕابلسی پایتەخت کوژراون.

تورکیا پشتیوانی حکومەتی لیبیا دەکات کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دانی پێدانراوە و چەکدارانی سوری و هەندێک لە هێزە سەربازیەکانی خۆی و چەکی ڕەوانەی تەڕابلسی پایتەختی لیبیا کردووە بەمەبەستی یارمەتیدانی حکومەتی لیبیا بۆ بەرپەرچدانەوەی هەوڵەکانی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شارەکە.

هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا بە ڕابەرایەتی خەلیفە حەفتەر لەلایەن ئیماڕات و میسڕەوە پشتیوانیان لێدەکرێت، هەروەها لەلایەن ڕوسەکانیشەوە پشتیوانیان لێدەکرێت.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ڕۆژی شەممە دانی بەوەدانا هەندێک لە سەربازەکانی تورکیا لە ململانێکانی لیبیادا کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG