بەرپرسیکی باڵای ئاسایش وتی لە ئەنجامی تەقینەوەی ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە خاڵێکی پشکنین لە ڕۆژئاوای ناوچەیەکی نەوتی گەورە لە لیبیا دوو کەس کوژران و چوار کەسی دیکە برینداربوون.
ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕاگەیاند.
بەرپرسانی سەربازی وتیان دواتر هێزەکان ئوتومبێلێکی دیکەیان تێکشکاندووە لەسەر ڕێگایەک لە ناوچەی ئوم قەندیل.
بەرپرسەکە وتیشی دوو کوژراوەکە پاسەوانێک و هاوڵاتییەکی مەدەنی بوون لە خاڵە پشکنینەکەدا کوژراون کە دەکەوێتە نزیکەی 70 کیلۆمەتر لە ڕاس لانۆڤەوە کە یەکێکە لە گەورەترین ناوچەی نەوتی لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا.
ڕێکخراوی داعش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ڕێکخراوەکە ئەو هێرشە خۆکوژییەی ئەنجامداوە.
جێی ئاماژەیە پێشتر توندڕەوە ئیسلامییەکان ژمارەیەک هێرشی دیکەیان ئەنجامداوە کە هێزەکانی ئاسایشیان کردۆتە ئامانج لە خاڵەکانی پشکنین لە ناوچەکەدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز