Accessibility links

لایبیریا یەکەم حاڵەتی توشبوی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕاگەیاند


لایبیریا یەکەم حاڵەتی توشبوی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕاگەیاند،بەمەش بوو بە بیست و حەوتەمین وڵاتی ئەفریقی کە ڤایرۆسەکەی تیایدا تۆماربکرێت.

وەزارەتی ڕاگەیاندن ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند نەخۆشەکە سەرۆکی دەزگای ژینگەییە و بەم دوایـیانە لە وڵاتی سویسرا گەڕاوەتەوە.

گوتیشی وڵاتەکە یەکەم حاڵەتی توشبوی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرد کە بە COVID-19 ناسراوە.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاند حکومەت هانی هەموو لایەک دەدات دان بە خۆیاندا بگرن، هەروەها بەرپرسانی تەندروستی بەردەوام دەبن لە گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە یاخود پەیوەندیان بەو کەسانەوە هەبوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن بۆ ئەوەی کەرەنتینە بکرێن.

لێدوانەکە ئەوەشی ڕاگەیاند کە سەرۆکی لایبیریا جۆرج ویا ڕاگەیاندنێک لە ڕۆژی دووشەممە پێشکەش بە وڵاتەکەی دەکات بۆ ڕاگەیاندنی ڕێوشوێنی گرنگی نوێ کە لەلایەن حکومەتەوە جێ بەجێ دەکرێت بۆ ئەوەی ڕێگە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بگرن.

XS
SM
MD
LG