ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 20 سـاڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕین و ڕزگارکردنی شـاری سلێمانی، مه‌راسیمێـکی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان له‌وێ و له لای مه‌ڵبه‌ندی ڕێـکخستنی سلێمانی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان سـازکرا.
له مه‌راسیمه‌که‌دا که به‌ڕێز تاڵه‌بانی سـکرتێری گشـتی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ئاماده‌ی بووبوو، به‌ڕێز تاڵه‌بانی وتارێـکی پـێشـکه‌شکرد و تیایدا تیشکی خسته سه‌ر ڕه‌وشی ئێسـتای کوردسـتان و دڵگرانی خۆی پـیشـاندا به‌رامبه‌ر به‌و ڕووداوانه‌ی له‌م دوایـیانه‌دا له شـاری سلێمانی که‌وتنه‌وه و گوتی هه‌موو ئه‌وانه‌ی کوژران چ ئاسایش یان پـۆلیس یان هاوڵاتی شه‌هیدی ئێمه‌ن، وه داوای‌کرد ئارامی بـپارێزرێت و چیدی خوێن ڕشتن له شـاره‌که‌دا ڕوو نه‌داته‌وه.
هه‌روه‌ها داوای له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان کرد 17 خاڵه‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردسـتان جێبه‌جێ بکات و هه‌روه‌ها داخوازیـیه‌کانی هاوڵاتیانیش جێبه‌جێ بکات. داواشی له پارتی و یه‌کێتی کرد دیسـان داخوازی هاوڵاتیان جێبه‌جێ بکه‌ن.
تاڵه‌بانی گوتیشی بوونی ئۆپـۆزسیۆن شتێـکی ته‌ندروسـتیـیه و پـشـتیوانی لێـکرد و هه‌روه‌ها گوتی خۆپـیشـاندان شـتێـکی ئاسایی‌یه و هه‌موو هاوڵاتیـیه‌ک یان که‌سێـک ده‌توانێت داوای مافی خۆی بکات به شێوه‌یه‌کی هێمنانه و ئاشـتیـخوازانه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به شـاری که‌رکوکیش گوته‌یه‌کی پـێشـکه‌شکرد و هیوای خواست که‌رکوک ڕه‌وشێـکی ئارام به‌خۆیه‌وه بـبینێت و که‌رکوکی به قودسی کوردسـتان ناوبرد و جه‌ختی کرده‌وه سه‌ر ته‌بایی و پـێـکه‌وه ژیانی پـێـکهاته ڕه‌سه‌نه‌کانی که‌رکوک به تایبه‌تی کورد و تورکمان.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ له لای به‌ر ده‌رکی سه‌را له شوێنی خۆپـیشـانده‌ران ژماره‌یه‌کی زۆری هاوڵاتیان گردبووبوونه‌وه و تیایدا سووربوونی خۆیان نیشـاندا له‌سه‌ر داواکاریـیه‌کانیان و هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان دروشـمه‌کانیان به‌رزکردبووه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه و هه‌ر ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی سلێمانی شه‌وی ڕابردوو به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له دیدارێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا ده‌رگای دیالۆگی کرده‌وه و له هه‌مان کاتیشـدا سووربوونی خۆی نیشـان دا سه‌باره‌ت به جێبه‌جێـکردنی 7 خاڵی داخوازیـیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که پـێشـتر له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕاگه‌یاندراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌ڕێز بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان و به‌ڕێز دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سـاڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم پـشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی پـێش وه‌خت نیشــانداوه، وه‌لێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنی پـێش وه‌خت به‌بێ هه‌ڵوشـاندنی حکومه‌ت هیچ مانایه‌کی نیـیه.