ئه‌مڕۆ شه‌ممه خۆپـشـاندانی نوێ له شـاری سلێمانی کوردسـتانی عێراق سـازکراوه. وه‌ک باسیش ده‌کرێت هێزه ئاسایشیـیه‌کان ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپـیشـانده‌راندا کردووه.
له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سـلێمانی ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه له میانه‌ی به‌رنامه‌کانی ڕادیۆدا دا. ده‌ڵێت باردودۆخی شـاره‌که ئاسایی نیـیه و دوو خۆپـیشـاندان به جودا سـازکراون، یه‌کێـکیان له زانکۆی سلێمانی و ئه‌وی دیکه‌یان له به‌رده‌رکی سه‌رای ناوه‌ندی شـار. ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی به‌رده‌رکی سه‌را له کاتژمێر 2 ی نیوه‌ڕۆوه ده‌سـتیپـێـکردووه و به‌رده‌وامه. ده‌شڵێت ئه‌م جاره‌ش توندوتیژی لێـکه‌وتۆته‌وه له نێوان خۆپـیشـانده‌ران و هێزه‌کانی ناوخۆ و به‌پێی ئاماره‌کانی ده‌زگاکانی ته‌ندروستی 14 که‌س بریندارن و ته‌نها یه‌کێـکیان به گولـله برینداربووه و ئه‌وانی دیکه به دار و به‌رد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:30 خوله‌كه.