به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی ته‌ندروسـتی له ئاکامی ڕووداوه‌کانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی به‌رده‌م لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردسـتان له سلێمانی یه‌ک که‌س کوژراوه و 57 که‌سیش برینداربوون. به‌پـێی ئه‌وه‌ی له میدیاکان نیشـان ده‌درێن به‌شێـکی زۆری برینداره‌کان گولـله به‌ر قاچیان که‌وتووه، به‌ڵام هه‌ندێـکیشیان باری ته‌ندروسـتیان باش نیـیه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر له پـێـنجشه‌ممه‌وه هێزێـک له هه‌ولێره‌وه گه‌یشـتۆته ده‌روازه‌ی شـاری سلێمانی بۆ گه‌ڕه‌کی ڕاپه‌ڕین که باره‌گایه‌کی سه‌ره‌کی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردسـتانی لێـیه. لێپـرسـراوانی پارتی ده‌ڵێن ئه‌و هێزه بۆ پاراسـتنی باره‌گاکانیان له شـاری سلێمانی هاتووه.
ڕۆژی هه‌ینیش له ناو شـاری سلێمانیدا به سه‌دان که‌س له باره‌گای سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبوونه‌ته‌وه و ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به شێوازێـکی مه‌ده‌نیـیانه پـشـتگیری له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بکه‌ن و باره‌گاکه‌یان بـپارێزن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی ئه‌نجام ده‌درێت. به‌پـێی سه‌رچاوه ناڕهسـمیـیهکان هه‌ردوو لایان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێشه‌که به شێوازێـکی یاسایی چاره‌سه‌ربکرێت و ئه‌و که‌سـانه‌ی بوونه مایه‌ی ئاڵۆزکردنی ڕه‌وشه‌که و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که‌م ته‌رخه‌میان کردووه لێپـرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت.
هاوکات ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕاگه‌یاندنه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌دیکراوه، نه‌رمی پـێوه دیاربووه و دیاره ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت بارودۆخه‌که هێور بـبێته‌وه. هه‌روه‌ها ناوبژیوانی ناڕه‌سمی میلـلی هه‌یه بۆ نزیککردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان و هێورکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:13 خوله‌كه.