به‌رپـرسێـکی یه‌کێـتی نیشـتیمانی کوردسـتان له ناحیـیه‌ی سه‌عدیـیه‌ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێـکه‌وه ته‌قه‌ی لێـکراوه و کوژراوه.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی له سه‌عدیـیه ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه چه‌ند چه‌کدارێـک که له ناو ئۆتۆمبیلێـکدا بوون ته‌قه‌یان له شـاکر سوڵتان جێـگری به‌رپـرسی کۆمیته‌ی ڕێـکخسـتنی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان کردووه له به‌رده‌م ده‌رکی ماڵه‌که‌ی خۆیدا و به سه‌ختی برینداریان کردووه و به‌ر له‌وه‌ی بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشـخانه‌ی خانه‌قین گیانی له‌ده‌سـتداوه.
به‌رپـرسێـکی یه‌کێتی له خانه‌قین ئه‌و هه‌واڵه‌ی پـشـتڕاستکرده‌وه و گوتی ده‌ستێـکی تێرۆریسـتی له پـشـت ڕووداوه‌که‌یه. گوتیشی ماڵی ئه‌و به‌رپـرسه‌ی یه‌کێتی زۆر نزیکی خاڵێـکی پـشـکنینی له‌شـکری عێراقیـیه، وه‌لێ ئه‌و خاڵی پـشـکنینه له به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌که‌دا خه‌م‌سارد بووه.
له لایه‌کی دیکه، هه‌ر ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ناوچه‌که، سه‌ید تاڵب سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ڕایگه‌یاند له‌به‌ر مه‌ترسی له هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کداری ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان ناتوانێت له باره‌گاکه‌ی له شـاری به‌عقوبه‌ی ناوندی پارێزگای دیاله کۆبـبێته‌وه، بۆیه هه‌موو لایه‌ک ڕێـکه‌وتوون که‌وا کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له قه‌زای خانه‌قین سـازبکرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هه‌رچه‌نده خانه‌قین له ڕووی ئیداریـیه‌وه سه‌ر به پارێزگای دیاله‌یه، وه‌لێ له ڕووی ئاسایشیـیه‌وه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتاندایه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:27 خوله‌كه.