له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سـلێمانی له کاتژمێر 5:20 ی پاش نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به کاتی سلێمانی ڕاپۆرتی ڕاسته‌وخۆی پـێشـکه‌شکرد سه‌باره‌ت به خۆپـیشـاندانی شـاری هه‌ڵه‌بجه و ڕه‌وشه‌که به گشـتی.
ده‌ڵێت به‌ر له یه‌ک کاتژمێر جارێـکی دیکه خۆپـیشـاندان له هه‌ڵه‌بجه ده‌سـتیپـێـکردۆته‌وه و زیاتر توندوتیژی بووه نه‌ک شێوازی هێمنانه. له‌و توندوتیژیـیه‌دا پـۆلیسێـک کوژراوه به ناوی سۆران ڕه‌فیق و 2 که‌سی دیکه به سه‌ختی برینداربوون که یه‌کێـکیان هاوڵاتیـیه و ئه‌وی دیکه‌یان پـۆلیسه. به‌پـێی ئاراس عابد جێـگری سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌و کوژراو و دوو برینداره له ئه‌نجامی گولـله بوون و له لایه‌ن هه‌ردوو لاوه ته‌قه کراوه.
خۆپـیشـاندانه‌که به‌رده‌وامه و به‌ره‌و لای شـاره‌وانی و باره‌گای قایمقامیـیه‌ت ده‌چێت و هێزه‌کانی ناوخۆ به‌ربه‌سـتێـکیان دروسـتکردووه و له به‌رامبه‌ر خۆپـیشـانده‌ره‌کان وه‌سـتاون و به‌ردباران هه‌ر به‌رده‌وامه و هه‌روه‌ها ته‌قه‌ش کراوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:45 خوله‌كه.