ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه و بۆ دووه‌م ڕۆژه له شـاری سلێمانی هێزه‌کانی ناوخۆ بڵاوبوونه‌ته‌وه و ڕێـگه ناده‌ن خۆپـیشـاندان له به‌رده‌رکی سه‌را و شوێنه‌کانی دیکه‌ی شـاره‌که‌دا سـازبکرێن، بۆیه هیچ خۆپـیشـاندانێـک نه‌کراوه.
به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی هه‌ردوولا یه‌کتری گوناهبارده‌که‌ن و هه‌ر یه‌که‌یان ئه‌وی دیکه تاوانبارده‌کات به هۆکاری ئاڵۆزبوونی ڕه‌وشی شـاره‌که.
ده‌رباره‌ی ده‌سـتگیرکردنه‌که‌ی دوێنێی ڕێبین هه‌ردی ڕۆژنامه‌وان و ڕۆشنبیر له لایه‌ن هێزێـکی ناوخۆوه و پاشـان ئازادکردنی، ڕێبین هه‌ردی گوتوویه‌تی هێزه‌کانی ناوخۆ به شێوه‌یه‌کی توند مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کردووه و ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌و تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌رانی بۆ توندوتیژی هانداوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هێشـتا هێزێـکی ناوخۆ له نزیـک ته‌له‌فیزیۆنی په‌یام که ته‌له‌فیزیۆنی کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامیـیه جێگیربووه و له به‌رامبه‌ردا ژماره‌یه‌ک له هاوادار و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی بازنه‌یه‌کی مرۆڤیـیان له ده‌وری ئه‌و که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنیـیه دروسـتکردووه. هێزه ئاسایشیـیه‌کان ده‌ڵێن چوونی ئه‌وان بۆ داگیرکردن نیـیه و ئه‌گه‌ر شتێـک له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنیـیه‌دا هه‌بێت ئه‌وا به شێوه‌یه‌کی قانونی هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن.
ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی سیاسی عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ڕایگه‌یاند ئه‌وان ئاماده‌ن به‌بێ مه‌رج ده‌ست به دانوسـتاندن بکه‌ن، وه‌لێ هیچ مه‌رجێـکیش له هیچ لایه‌نێـک قبوڵ ناکه‌ن.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێسـتی ئۆپـۆزسیۆنیش هه‌رسێ لایه‌ن له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا داوایان کردووه ئه‌و هێزانه‌ی هاتوونه‌ته شـاره‌که‌وه بکێشرێنه‌وه. هه‌روه‌ها گومانی خۆشیان نیشـان داوه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه وه‌ها به‌رده‌وامبێت ڕه‌نگه بۆ دانوسـتاندن ئاماده نه‌بن.
له لایه‌کی دیکه‌وه له ده‌ربه‌ندیخان و ڕانیه و هه‌ڵه‌بجه توندوتیژی کراون، وه‌لێ هێزه‌کانی ناوخۆ ڕژدن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت خۆپـیشـاندان نه‌کرێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:43 خوله‌كه.