ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی زیاتر له شـاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری سـازکران.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سـلێمانی له‌تیف نێروه‌یی ده‌ڵێت بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژه خۆپـیشـاندان به‌رده‌وامه و له ئه‌نجامی توندوتیژیـیه‌کانی لێـیکه‌وتۆته‌وه له ناو شـاری سلێمانی ئه‌مڕۆ ته‌شه‌نه‌ی کردووه بۆ ناحیـیه و قه‌زاکانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی. ده‌ڵێت له سنوری پارێزگای سلێمانی له دوێنێوه 129 که‌س بریندارن، 10 که‌س به فیشه‌ک و له برینداره‌کاندا 2 ڕۆژنامه‌وان هه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:41 خوله‌كه.