بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژه هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامن له‌سه‌ر تۆپـبارانکردنی ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و له ئاکامدا هاوڵاتیانی ناوچه‌که ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره بوون و زیانێـکی زۆریش به ڕه‌ز و باخی جوتیارانی ناوچه‌که که‌وتووه.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژێـکی ئاسایشی له ناوچه‌که که نه‌یوسـتووه ناوی خۆی ئاشـکرا بکات بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئۆپـه‌راسیۆنێـکی به‌رفراوان ده‌سـتپـێبکه‌ن و له ناو خاکی ئێران ڕووبه‌ڕووی هێزه‌کانی پـژاک بوونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن ڕه‌نگه بێنه ناو خاکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه‌وه.
له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سلێمانی ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:10 خوله‌كه.