به مه‌به‌سـتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ڕفاندن و تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌وان سه‌رده‌شت عوسـمان ئێواره‌ی چوارشه‌ممه به هه‌زاران ڕۆژنامه‌وان و ڕۆشنبیر و خوێندکار و قوتابی شـاری سلێمانی ڕێـپـێوانێـکی هێمنانه‌یان له به‌رده‌می باخی گشـتی له شـاری سلێمانی بۆ به‌ر ده‌رکی سه‌را له ناوه‌ندی شـار ده‌ستپـێـکرد.
جگه له بڵندکردنی چه‌ندین دروشـمی جیاجیا له‌سه‌ر پاراسـتنی ژیانی ڕۆژنامه‌وانان و ئیدانه‌کردنی ئه‌و کاره تیرۆریسـتیـیه و هه‌وڵ دان بۆ ئاشـکراکردنی ئه‌نجامده‌ری ئه‌و تاوانه، داوایان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان کرد زیاتر هه‌وڵ و توانای خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئاشـکراکردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی له‌تیف نێروه‌یی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:26 خوله‌كه.