وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به وشـکردنی ئاوی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن که له ئێرانه‌وه دێته خانه‌قینه‌وه، ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیانی ناوچه‌ی خانه‌قین ڕێـگه هاتوچۆیان له نزیـک مه‌رزی مونزریه گرت و ڕێـگه‌یان نه‌دا هیچ که‌سێـک له‌و ڕێـگه سه‌ره‌کیـیه‌وه بچێته ناو ئێران و یاخود له ئێرانه‌وه بێت.
ئه‌و هاوڵاتیـیانه که ژماره‌یه‌ک که‌سـانی ڕۆشنبیریان له‌گه‌ڵدا بوو، به‌یانـنامه‌یه‌کیان ده‌رکردووه و تیایدا داوا له کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ن ئاوی ئه‌ڵوه‌ن به‌ربداته‌وه تاوه‌کو ڕه‌ز و باخی هاوڵاتیانی ناوچه‌که دووچاری وشکبوون نه‌بن.
له‌و باره‌یه‌وه یه‌کێک له‌وانه‌ی به‌شـداری له گرتنی ڕێـگای مونزریه‌دا کردبوو، له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی نوێنه‌رێـکی ئێران به‌ڵێنی داوه ده‌نگی ئه‌وان بگه‌یه‌نێته به‌رپـرسـانی باڵای وڵاته‌که‌ی و ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ربکرێت.
ئه‌و هاوڵاتیـیانه هه‌تاکو 18 ی ئه‌م مانگه مۆڵه‌تیان به ئێران داوه و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ربێت و ئاوی ئه‌ڵوه‌ن به‌ر نه‌درێته‌وه ئه‌وا جارێـکی دیکه ڕێـگای نێوان هه‌ردوولا ده‌گرن و ناهێڵن هاتوچۆ له‌و مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه بکرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م سـاڵانه‌ی دواییدا ئێران ئاوی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن ده‌گرێته‌وه و زیانێـکی زۆر ده‌گه‌یه‌نێته ڕه‌ز و باخ و کوشتکاڵی خه‌ڵـکی ناوچه‌ی خانه‌قین. ده‌شڵێن ئێران به‌نداوی بۆ ئاوی ئه‌و ڕووباره دروسـتکردووه.
حکومه‌تی عێراقیش لای خۆیه‌وه چه‌ندین جار به فه‌رمی داوای له ئێران کردووه ئاوی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن له وه‌رزی هاویندا نه‌گرێته‌وه، وه‌لێ سـاڵانه ئه‌م کێشه‌یه دووباره ده‌بێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:30 خوله‌كه.