سەرۆک وەزیری لوبنان نەجیب میقاتی لە ماوەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان نۆیل بارۆتدا لە بەیروت داوای ئاگربەستێکی کرد لە شەڕەکەی نێوان ئیسڕائیل و حزبوڵادا.
میقاتی وتی " کلیکی چارەسەرەکە کۆتایی هێنانە بە دوژمنکارییەکەی ئیسڕائیل دژی لوبنان و زیندووکردنەوەی داواکارییەکەی ئەمەریکا و فەڕەنسا بۆ ئاگربەستێک."
بارۆت ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە بەیروت و یەکەم دیبلۆماتێکی بیانییە سەردانی لوبنان بکات دوای ئەوەی ئیسڕائیل هێرشە ئاسمانییەکانی دژی شوێنەکانی حزبوڵا لە لوبنان زیاتر کرد.
میقاتی وتیشی " ئەرکی پێشینە جێبەجێکردنی بڕیاری 1701 " ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە کۆتایی بە جەنگەکەی ساڵی 2006 ی نێوان ئیسڕائیل و حزبوڵا هێنا.
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە کاتێکدایە کە هێرشە ئاسمانییە کوشندەکانی ئیسڕائیل لە بیناکانی ناوەڕاستی بەیروتی پایتەختی لوبنان دەدەن.
هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل سەنگییان خستووەتە سەر شوێنە سەرەکییەکانی حزبوڵا لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە و باشووری بەیروت.
سەرچاوە/ فرانس پرێس