Accessibility links

حیزبوڵای لوبنانی مستەفا ئەدیب بۆ پۆستی سەرۆک وەزیر کاندید دەکات


سەرۆکی لوبنان میشێل عەون
سەرۆکی لوبنان میشێل عەون

سەرۆکی کوتلەی کۆمەڵەی حیزبوڵای لوبنان محەمەد ڕەعد دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی لوبنان میشێل عەوندا وتی نوێنەرانی کۆمەڵەکە مستەفا ئەدیبیان کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری لوبنان.

ڕەعد وتیشی کوتلەکە بە سەرۆک عەونیان ڕاگەیاندووە کاندیدکردنی ئەدیب پەسەند دەکەن و ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ هاریکاریکردنی یەکتری.

مستەفا ئەدیب نوێنەری لوبنانە لە ئەڵمانیا و واچاوەڕوان دەکرێت ببێتە سەرۆک وەزیری وڵاتەکە، ئەمەش پێش سەردانەکەی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کە تیایدا فشار دەخاتە سەر بەرپرسانی لوبنانی تاوەکو چاکسازییەکان لە وڵاتەکەدا ئەنجام بدەن و لوبنان لەو قەیرانە گەورەیە بهێننە دەرەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG