Accessibility links

سوپای لوبنان لەنزیک سنوور تەقە لە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیسڕائیل دەکات


سەرۆکی لوبنان میشال عەون

سوپای لوبنان وتی تەقەی لە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیسڕائیل کردووە کە سێ فڕۆکە بوون و هاتوونەتە ناو ئاسمانی لوبنانەوە لە باشووری وڵاتەکە لە نزیک سنووری نێوانیان، دواتر سێ فڕۆکە ئیسڕائیلیەکە گەڕاونەتەوە بۆ ئاسمانی ئیسڕائیل.

فڕۆکەکانی ئیسڕائیل زۆر کات دێنە ناو ئاسمانی لوبنانەوە بەڵام ئەم حاڵەتە دەگمەنە سوپای لوبنان تەقە لە فڕۆکەکان بکات. چەند جارێکیش بەیروت لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای تۆمارکردووە سەبارەت بە پێشێلکردنی ئاسمانی وڵاتەکە لەلایەن ئیسڕائیلەوە.

سوپای ئیسڕائیل وتی لە خاکی لوبنانەوە گوێیان لە دەنگی تەقە بووە بە ئاڕاستەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سەر بە هێزی بەرگری ئیسڕائیل.

سوپای ئیسڕائیل وتی " فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان ئەرکەکانی خۆیان تەواو کردووە و بەرگری ئیسڕائیلیش هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە."

سەرچاوەیەکی ئاسایش بە ڕۆیتەرزی وت هێزەکانی لوبنان بە چەکی ئێم 16 تەقەیان کردووە، سوپای لوبنان سیستمی بەرگری ئاسمانی نیە.

ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی لوبنان میشال عەون وتی وڵاتەکەی مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات دوای کەوتنە خوارەوەی دوو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئیسڕائیل لە گەڕەکێکی باشووری بەیروت لە ڕۆژی یەکشەممەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG