Accessibility links

سەرۆکی لوبنان: مەحاڵە تەقینەوەکەی لوبنان هۆکارەکەی چەکی حیزبوڵا بووبێت


سەرۆکی لوبنان میشال عەون دەڵێت ئەگەری ئەوەی تەقینەوە بەهێزەکەی بەیروت بەهۆی تەقینەوەی کۆگایەکی چەکی حیزبوڵاوە بووبێت " مەحاڵە " بەڵام لێکۆڵینەوەکان هەموو ئەگەرەکان دەگرنەوە.

عەون کە هاوپەیمانی حیزبوڵایە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی کۆرێری دی سییەرای ئیتاڵیدا وتی حیزبوڵا چەکی لە بەندەرەکەدا دانەناوە، پێشتریش سکرتێری گشتی حیزبوڵا حەسەن نەسروڵا بە هەمان شێوە وتی چەکمان لە بەندەرەکە دانەناوە.

سەبارەت بەو ئەگەرەش کە هەندێک پێیان وایە تەقینەوەکە بەهۆی کۆگایەکی چەکی حیزبوڵاوە بووە، عەون وتی " مەحاڵە، بەڵام ڕووداوی لەو جۆرە ڕووداوانە خەیاڵ و ڕۆح دەگۆڕن."

لەلای خۆیەوە حەسەن نەسروڵا ڕەتی کردەوە کۆمەڵەکە چەکیان لە بەندەری بەیروت هەڵگرتبێت و وتی حیزبوڵا چاوەڕێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوەکە دەکات و ئەگەر دەربکەوێت تەقینەوەکە کارێکی تێکدەرانەی ئیسڕائیل بووە ئەوا " باجی ئەو کارەی دەدات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG