Accessibility links

دەنگدانی پەرلەمان لەسەر کابینەی حکومەتی نوێی لوبنان بەهۆی کارەبا بڕانەوە دواخرا


سەرۆک وەزیری لوبنان نەجیب میکاتی
سەرۆک وەزیری لوبنان نەجیب میکاتی

پەرلەمانی لوبنان کۆبوونەوەکەی بۆ دەنگدان لەسەر کابینە نوێیەکەی حکومەتی وڵاتەکە دەستپێکرد، دوای ئەوەی نزیکەی یەک کاتژمێر بەهۆی بڕانی کارەباوە دواخرا.

جێی ئاماژەیە لوبنان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک قەیرانی گەورە بۆتەوە، لەوانەش کەمی سوتەمەنی کە بووەتە هۆی بڕانی کارەبای وڵاتەکە و زۆرینەی لوبنانیەکان پشت بە مۆلیدەکانی کەرتی تایبەت دەبەستن.

کۆبوونەوەکە وابڕیاربوو لە کاتژمێر 11 ی بەیانی بە کاتی ناوخۆ دەستپێبکات، بەڵام کارەبای بینای پەرلەمان بڕا، لە سەرەتای دەستپێکردنی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیری وڵاتەکە نەجیب میکاتی کارنامەی حکومەتی نوێی خوێندەوە.

میکاتی وتی " لە قوڵایی ئازارەکانی بەیروتەوە، کابینەکەمان لەدایکبوو بۆ داگیرساندنی مۆمێک لەم تاریکیەدا."

حکومەتە نوێیەکە بەڵێنیداوە ڕووبەڕووی قەیرانەکانی وڵاتەکە ببێتەوە. بەتایبەتی لەڕووی داراییەوە. ئابووری لوبنان لە ساڵی 2019 وە بەرەو ڕووخان دەڕوات و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ خراپی مامەڵەکردنی چەند ساڵەی حکومەت لەڕووی ئابوورییەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG