Accessibility links

وەزیرێکی بەڕیتانی: لوبنان هەڕەشەی برسێتی لەسەرە ئەگەر ڕابەرانی وڵاتەکە نەجوڵێن


وەزیری بەڕیتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوە جەیمس کلێڤەرلی وتی لەگەڵ زیادبوونی قەیرانی دارایی و هەژاریدا، لوبنان لە لێواری ئەوەدایە نەتوانێت خواردن بە خۆی بدات.

کلێڤەرلی وتی ئەوەی بە لوبناندا تێدەپەڕێت " کێشەیەکی دروستکراوی مرۆڤە و دەکرا ڕێگەی لێبگیرایە."

لە ساڵی ڕابردووەوە قەیرانی دارایی لە لوبنان بووە هۆی دابەزینی نرخی دراوی وڵاتەکە و کەمبوونەوەی هەلی کار و زۆربوونی هەژاری لە وڵاتەکەدا.

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تەقینەوەکەی بەندەری بەیروتەوە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی 200 کەس، قەیرانەکانی گەلی لوبنان زیادییان کرد.

کلێڤەرلی کە ڕۆژی پێنجشەممە چاوی بە بەرپرسانی لوبنان کەوت وتی " گەورەترین مەترسی مەترسی ئاسایشی خواردنە. لوبنان خەریکە دەگاتە حاڵەتێک کە نەتوانێت خواردن بە خۆی بدات."

وتیشی " ئێستا و چەند مانگێک دوای تەقینەوەکە، لوبنان هەڕەشەی تسونامییەکی بێدەنگی لەسەرە، دەبێت ڕابەرانی لوبنان بجوڵێن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG