له چواره‌مین ڕۆژی خۆپێشاندان له شاره‌کانی جۆربه‌جۆری ئێران، که‌سایه‌تییه‌کانی جیهان وێرای هه‌ڵوێست گرتنیان خوازیاری پشتیوانی له خه‌ڵکی ئێرانن.
وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌کانی ئیسڕایل له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی کابینه‌ی وڵات دا گوتی، جیهان ده‌بێت له ئه‌و خۆپێشاندانانه، که مه‌به‌ستیان ڕووخانی حکومه‌ت له ئێرانه، پشتیوانی بکه‌ن.
ئه‌یوب کارا گوتی: "باوه‌ڕمان وایه سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌بێت له ئه‌و خۆپێشاندانه له ئێران و هه‌وڵدان بۆ لابردنی ئایه‌توڵاکان له تاران پشتیوانی بکه‌ن. ئه‌وه سه‌ره‌تایی ترین خوازیارییه و پێویسته جیهان ئه‌و کاره بکات. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه ده‌بیته هۆی ئه‌وه شه‌ڕه‌کان له ناوچه کۆتایی پێ بێن. لابردنی رژیمی ئێران و هێنانه سه‌ر کاری حکومه‌تێکی نوێ بۆ جیهان گرنگی له ڕاده‌به‌ده‌ری ده‌بێت."
نیکی هه‌یلی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش لێدوانێکی بڵاوکرده‌وه. ئه‌و خانمه له ئه‌و به‌یانیه‌یه‌دا گوتوویه‌تی: "له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ، بۆ میلیۆنها که‌س ده‌پاڕێنه‌وه که له ژێر ده‌ستی حکومه‌ته‌کانی سه‌رکوتکار له کوریای باکور، ڤێنێزوێلا و به تایبه‌تی له ئێران دا وه‌زاڵه هاتوون و خه‌ڵک ده‌نگی خۆیان به دژی حکومه‌ت هه‌ڵبڕیوه. حکومه‌تی ئێران له لایه‌ن خه‌ڵکی خۆی له ژێر تاقیکردنه‌وه دایه. ده‌پاڕێینه‌وه که ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ له ئه‌و رۆژه دا له گه‌ڵ خه‌ڵک بن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کاناداش به ده‌رکردنی لێدوانێک پشتیوانی له جووڵانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئێران کرد. له ئه‌و لێدوانه‌دا هاتووه، "کانادا به وردی چاو له خۆپێشاندانه‌کانی خه‌ڵکی ئێران ده‌کات. ئێمه داوا له کاربه‌ده‌ستانی ئێران ده‌که‌ین مافه‌کانی مرۆڤ و دێمۆکراتی خه‌ڵک به فه‌رمی بناسن. کانادا درێژه به پشتیوانی له مافه‌کانی سه‌ره‌تایی خه‌ڵکی ئێران ده‌کات، ئه‌و مافانه‌ی که مافی ده‌ڕبرینی بیر و باوه‌ڕیش ده‌کرێته‌وه."
بوریس جانس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له سه‌ر تویتری خۆی نووسی: "به سه‌رنجه‌وه سه‌یری ڕووداوه‌کانی ئێران ده‌که‌م. ئه‌وه داخوازییه‌کی بنه‌ڕه‌تییه که خه‌ڵکی ئێران له مافی ده‌ڕبڕینی به ئاشتیانه به‌رخوردار بن."