Accessibility links

موڵەر پارێزەرێک تاوانبار دەکات بە تۆمەتی درۆکردن لە لێکۆڵینەوەکاندا سەبارەت بە ڕوسیا


ئەلێکس ڤان دەر زوان

لێکۆڵەرەوەی تایبەت ڕۆبەرت موڵەر کە لێکۆڵینەوە لە دەستوەردانی ڕوسیا دەکات لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا پارێزەرێکی تاوانبار کرد بە تۆمەتی درۆکردن لەبارەی پەیوەندییەکانیەوە بە ڕیک جێتسەوە کە یاریدەدەری پێشووی کەمپینی هەڵبژاردنەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بووە.

هەروەها موڵەر پارێزەر ئەلێکس ڤان دەر زوانی تۆمەتبار کرد بەوەی درۆی لەگەڵ دەزگای لێکۆڵینەوەدا کردووە لە مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوودا سەبارەت بەو کارانەی کە کۆمپانیا یاساییەکەی ئەنجامیداون لە ساڵی 2012 دا سەبارەت بە ئۆکرانیا.

جیتس و بەڕێوبەری پێشووی کەمپینی هەڵبژاردنەکەی سەرۆکی ئەمەریکا پۆڵ مانافۆرت ئێستا ڕووبەڕوی تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان بوونەتەوە لەسەر پلانگێڕان بۆ شتنەوەی پارە و تۆمار نەکردنی ناوەکانیان وەکو وەکیلێکی بیانی لە کارە سیاسییەکانیاندا بۆ حیزبێکی ئۆکرانی کە لەلایەن ڕوسیاوە پشتیوانی لێدەکرێت. وتیشیان ئەوان تاوانبار نین.

لە تۆمەتەکەدا هاتووە دەڵێت ڤان دەر زوان لێدوانی درۆی داوە سەبارەت بە کۆتا جار کە پەیوەندیی کردووە بە جێتس و کەسێکی دیکەوە کە ناوی نەهێنا و بە " کەسی ئەی " ئاماژەی پێداوە.

جێی ئاماژەیە موڵەر لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە ئاخۆ هیچ بەریەککەوتنێک ڕوویداوە لەنێوان کەمپینەکەی سەرۆک ترامپ و ڕوسیادا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016ی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا یاخوود نا.

XS
SM
MD
LG