دەزگای هەواڵی ڕوسیا لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیاوە بڵاویکردەوە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە سێرگەی لاڤرۆڤ بەنیازە سەردانی کۆریای باکوور بکات.
وتەبێژەکە وتی دواتر ڕێکدەکەون لەسەر بەرواری سەردانەکە. ماڵپەڕی هەواڵی ئار بی سی ئاماژەی بەوەداوە لاڤرۆڤ 31 ی مانگی پێنج بەرەو کۆریای باکوور دەچێت.
ئەوەش مانای ئەوەیە کە سەردانەکەی لاڤرۆڤ پێش کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون دەبێت.
جێی ئاماژەیە دوێنی سەرۆک ترامپ گومانی خستە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی نێوان ئەو و کیمەوە کە وابڕیارە 12 ی مانگی حەوت ئەنجام بدرێت.
ڕوسیا بە هاوپەیمانی کۆریای باکوور دادەنرێت بەڵام پشتیوانی لە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ سەر کۆریای باکوور کە بەهۆی بەرنامە ناوەکییەکەی پیۆنگیانگەوە بەسەریدا سەپێنراون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز